ڕاستەوخۆ

عێراق و تورکیا: لەسەر چەندین پرسی گرنگ و ستراتیژی ڕێککەوتین

reset font size increase font size

لە کۆتایی سەردانە فەرمییەکەی عەلی فالح الزێدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەنقەرە، کۆماری عێراق و کۆماری تورکیا ڕاگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تێیدا جەختیان لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە ستراتیژییەکان، جێبەجێکردنی پڕۆژەی 'ڕێگەی گەشەپێدان' و هاوکاری لە کەرتە جیاوازەکاندا کردەوە.

بەپێی ڕاگەیێندراوە هاوبەشەکە، سەردانەکە لەسەر داوەتی فەرمیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەنجامدراوە و شاندێکی باڵای سیاسی، ئەمنی و ئابووری هاوڕێی سەرۆکوەزیرانی عێراق بوون. هەردوو لایەن ڕێککەوتن کە پێنجەمین کۆبوونەوەی "ئەنجوومەنی باڵای هاوکاریی ستراتیژی" لە بەغدا بەڕێوەبچێت.

تەوەرە سەرەکییەکانی ڕاگەیێندراوە هاوبەشەکە:

هاوکاریی ئەمنی : هەردوو لایەن جەختیان لەسەر پاراستنی سەروەری و سەقامگیریی خاکی یەکتر کردەوە.

 سەرۆککۆماری تورکیا سوپاسی پشتیوانیی حکومەتی عێراقی کرد لەم بارەیەوە، هەروەها دووپاتکرایەوە لەسەر بەهێزکردنی ڕێکخستنی ئەمنی سەر سنوورییەکان.

ڕێگەی گەشەپێدان و وزە: ئامادەیی هەردوو وڵات نیشامدرا بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ستراتیژیی 'ڕێگەی گەشەپێدان' لە خێراترین کاتدا، هاوکات ڕێککەوتن کرا لەسەر ئامادەکردنی ڕێککەوتننامەیەکی گشتگیر لە کەرتی وزەدا بۆ مسۆگەرکردنی ئاسایشی وزە هەردوو وڵات.

ئاو، بازرگانی و کەرتەکانی تر: جەخت لەسەر وەرگێڕانی ئیرادەی سیاسی بۆ ئەنجامی کرداری لە کەرتەکانی ئاو، بازرگانی، ک کشتوکاڵ، پیشەسازیی بەرگری، بەستنەوەی هەرێمایەتی و پەروەردە کرایەوە.

پەیوەندییە هەرێمایەتییەکان و سوریا: هەردوو وڵات هاوڕابوونی خۆیان لەسەر پرسە هەرێمایەتییەکان، بەتایبەتی پرسی فەلەستین دەربڕی. هەروەها پشتیوانیی خۆیان بۆ پاراستنی یەکپارچەیی و سەروەریی خاکی سوریا و بەهێزکردنی حکومڕانیی گشتگیر لەو وڵاتەدا دووپاتکردەوە.

سەدە ساڵەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان: بڕیاردرا ساڵی داهاتوو بەبۆنەی تێپەڕبوونی 100 ساڵ بەسەر دامەزراندنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان عێراق و تورکیا، چەندین چالاکی و دیداری هاوبەش ڕێکبخرێت.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.