ڕاستەوخۆ

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس: بەشداریی ژنان لە دەسەڵاتی نوێی سوریادا کەم و سنووردارە

reset font size increase font size

18 ڕێکخراوی ژنان لە ناوچە جیاوازەکانی سوریا، لە هۆتێل شێراتۆنی شاری شام لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گوتێرس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوە.

 ژنان سێ یاداشتیان پێشکەشی گوتێرس کرد کە تێیدا داوای ڕاگرتنی پێشێلکارییەکان، زامنی دەستووری بۆ مافەکانیان و بەشداریپێکردنیان لە پرۆسەی سیاسیی وڵاتدا دەکەن.

بەپێی زانیارییەکان، نوێنەرانی ڕێکخراوەکان لە ڕێگەی سێ گرووپی کارکردنەوە یاداشتەکانیان ئامادە کردبوو، کە تێیدا پرسی بەشداریی ژنان لە بڕیارە سیاسییەکان، بارودۆخی ئابووری، دادپەروەری و لێپرسینەوەیان تاوتوێ کردووە.

سەرەکیترین تەوەری یاداشتەکان و داواکاریی ژنان:

پرسی کورد و ناوچە جیاوازەکان: ڕێکخراوەکان ئاماژەیان بە ڕەوشی گەڕەکە کوردنشینەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب، هاوکات ناوچەکانی کەناراو و سوەیدا کردووە.

داوایان کردووە مافەکانی گەلی کورد بپارێزرێن و شوێنەوارە خراپەکانی سیاسەتی "کەمەرەی عەرەبی" (الأحزام العربي) کە لە شەستەکانی سەدەی ڕابردووەوە جێبەجێ کراوە، لەسەر خاوەندارێتی و دیمۆگرافیا چارەسەر بکرێن.

پاراستنی دەستکەوتەکانی ڕۆژئاڤای کوردستان: ڕێکخراوی "کۆنگرا ستار" بە جیا یاداشتێکی پێشکەش کردووە کە تێیدا داوای پاراستنی دامەزراوەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، سیستمی هاوسەرۆکایەتی و دەستکەوتە کۆمەڵایەتییەکانی ژنانی کردووە.

بەشداریپێکردن لە دەسەڵاتدا: ژنان نیگەرانیی خۆیان نیشانداوە لەوەی کە لە حکومەتی ڕاگواستن (قۆناغی گواستنەوە) دا بەشداریی ژنان زۆر سنووردارە و سیستمی دەستووریی نوێ بە ڕوونی گەرەنتیی مافەکانی ژنانی نەداوە.

لە بەرامبەردا، ئەنتۆنیۆ گوتێرس جەختی کردووەتەوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان درک بە کەمیی ڕێژەی ژنان لە دەسەڵاتی گواستنەوەدا دەکات و ئەم بابەتەی لەگەڵ ئیدارەی شامدا تاوتوێ کردووە، هەروەها بەڵێنی داوە داواکارییەکانیان بە هەند وەربگرێت.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.