ڕاستەوخۆ

هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران کوژرانی مەهدی تەوەکولی و بنەماڵەکەی شەرمەزار دەکات

reset font size increase font size

هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا کوژرانی چالاکوان و هونەرمەندی دیاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، مەهدی تەوەکولی و دایک و خوشکی لەلایەن هێزە ئاسایشییەکانی ئێرانەوە بە توندی مەحکووم و شەرمەزار دەکات.

بەپێی ڕاگەیێندراوەکەی هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران، ڕۆژی دووشەممە، 27ـی تەممووزی 2026، لەسەر ڕێگەی نێوان بانە و مەریوان، بەهۆی دەستڕێژ و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە، مەهدی تەوەکولی، چالاکوان و هونەرمەندی دیاری شاری سنە، لەگەڵ دایکی بە ناوی مریەم ئەسڵانی و خوشکێکی بە ناوی سومەیە تەوەکولی گیانیان لەدەستداوە.

هاوپەیمانییەکە جەخت دەکاتەوە کە ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای ڕووداوە سیاسییەکان و قەیرانە ناوخۆیی و دەرەکییەکان، هەوڵی دروستکردنی ترس و تۆقاندن لە ناو کۆمەڵگەدا دەدات تاوەکو ڕێگە لە چالاکییەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بگرێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە پێشکەشکردنی پڕۆژەیاسای "بەرەنگاربوونەوەی تاوان دژی مرۆڤایەتی" بۆ مەجلیسی ئێران، هۆکارێکە بۆ ڕەوایەتیدان بە بەکارهێنانی هێز دژی چالاکوانانی مەدەنی لە ناوچەکەدا.

لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا، هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی سەرەخۆشی و هاوخەمی بۆ بنەماڵەی تەوەکولی و دۆستانیان، بانگەواز لە تەواوی چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە کوردستان و ئێران دەکات کە لە بەرامبەر ئەم جۆرە کردەوانەدا یەکدەنگ و هاوهەڵوێست بن بۆ بەرەنگاربوونەوەی زەبروزەنگ.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.