کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە ناوچەی سنوریی نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەرسنووری ئێران کوژرا، و بەگوێرەی ئامارەکانیش لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەیان کۆڵبەر بوونەتە قوربانی.
بەگوێرەی تۆڕی هەواڵیی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆڵبەرێک بە ناوی محەممەد سدیق ئەوەلی لە ناوچەی سنوریی نەوسوود و شووشمێ لەلایەن هێزەکانی سەرسنووری ئێرانەوە کرایە ئامانج و گیانی لەدەست دا.
لە لایەکی ترەوە، ئامارەکانی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ دەشان دەن کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، لانیکەم 57 کۆڵبەر لە ناوچە سنورییەکانی پاریزگاکانی ورمێ، سنە و کرماشان بوونەتە قوربانی، کە تێیاندا ژمارەیەک کۆڵبەر گیانیان لەدەست داوە و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.