ڕاستەوخۆ

پەروین بوڵدان لە وان: سووربوونی دایکانی ئاشتی هیوای هاوبەشی گەلانە

reset font size increase font size

پەروین بوڵدان، سیاسەتمەداری کورد و ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی، لە شاری وانی باکووری کوردستان لەگەڵ "دایکانی ئاشتی" کۆبووەوە و ڕایگەیاند، قسە و هەڵوێستی ئەو دایکانەی ساڵانێکی درێژە قورسترین ئازارەکان هەڵدەگرن، ڕێنماییکارە بۆیان.

پەروین بولدان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، کە سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵانێکی پڕ لە ئازار و ناخۆشی، دایکانی ئاشتی هەرگیز دەستبەرداری ژیان و ئاشتی نەبوون و سووربوونیان هیوای هاوبەشی سەرجەم گەلانە.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، ئەو سیاسەتمەدارە کوردە جەختی لەوە کردەوە که گەورەکردنی دەنگی ئاشتی و بەردەوامیدان پێی، ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە کە دەکەوێتە ئەستۆی هەمووان بۆ ئەوەی ئاشتییەکی هەمیشەیی بونیاد بنرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.