ڕاستەوخۆ

یەپەژە ناسنامە و شەهیدبوونی دوو شەڕڤانی ساڵی 2018ی لە عەفرین ڕاگەیاند

reset font size increase font size

فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) بە فەرمی و بە ڕاگەیەندراوێکەوە شەهیدبوونی دوو شەڕڤانی خۆی ڕاگەیاند، لە ساڵی 2028 و لە کاتی بەرگریکردن لە عەفرین دژی هێرشەکان شەهید بوون.

یەپەژە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەردوو شەهیدەکە و گەلی کورد دەکات و دەڵێت: "مێژووی بەرخۆدانی گەلی کورد بە ڕەنج و قارەمانێتیی ژنانەوە نووسراوەتەوە. هاوڕێیانمان دەنیز و گەریلا لە بەرخۆدانی مێژوویی عەفریندا بوونە نموونەی هەرە بەرز و جوانی ژنی کوردی تێکۆشەر. ئێمە بەڵێن دەدەین، کە تێکۆشانی هاوڕێیانمان بە سەرکەوتن بەدی دەهێنین".

جەمیله سەعید ناسراو بە "دەنیز ئینتیقام"، لە دایکبووی شاری عەفرینە و لە ناو بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەردا گەورە بووە. ئەو لە سەرەتای دەستپێکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوا لە ساڵی 2012دا بەشداریی کردووە و یەکێک بووە لەو ژنانەی لە یەکەمین ڕۆژەکانی دامەزراندنی یەکینەکانی پاراستنی ژناندا (یەپەژە) جێگەی خۆی گرتووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی یەپەژەدا بەم شێوە باسی ئەو دوو شەهیدە کراوە و هاتووە: "دەنیز لە بەرەکانی شەڕی عەفرین، کۆبانی و جزیرە دژی هێرشەکان جەنگاوە و لەو پێناوەشدا بریندار بووە. دواجار لە ڕێکەوتی ٧ی تەممووزی 2018 لە شارۆچکەی ڕاجۆی سەر بە عەفرین شەهید بوو. ڕەوشەن ئەسوەد ناسراو بە "گەریلا چیا"، ئەویش لە دایکبووی شاری عەفرینە و هەر لە تەمەنێکی گەنجییەوە ڕاستی و ستەمی دوژمنانی ناسیوە. ڕەوشەن لە ساڵی 2016دا پەیوەندیی بە ڕیزەکانی یەپەژەوە دەکات".

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.