ڕاستەوخۆ

کچێکی کورد لە پاڵەوانێتیی جیهانیی تایکواندۆی کۆریا پلەی دووەمی بەدەست هێنا

reset font size increase font size

یەڵدا موحەممەد، لە سیۆلی پایتەختی کۆریاوە، بە بەشداری لە پاڵەوانێتیی جیهانیی تایکواندۆ هەنمەدانگ ٢٠٢٦، کە لەسەر ئاستی زیاتر لە ٦٠ وڵات و بە بەشداریی ٦٠٠٠ یاریزان بەڕێوە چوو، توانی لە بواری شکاندنی هێزدا پلەی دووەم بەدەست بهێنێت و ئەم شانازییە بۆ کوردستان تۆمار بکات.

ئەم وەرزشکارە کوردە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە بە ناوی (تیمی کوردستان) و بە سەرۆکایەتیی مامۆستا هێمن مەهدی قادر بەشدارییان کردووە، و تیمەکە لە ٨ کوڕ و ١ کچ پێکهاتبوون کە نوێنەرایەتیی شارەکانی هەولێر، دهۆک، کەرکوک و ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیان کردووە.

هەروەها سوپاسی تایبەتی خۆی ئاراستەی هاوسەر و بنەماڵەکەی کردووە کە بە هەموو شێوەیەک پشتگیرییان کردووە بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکەدا، و پێزانینی خۆشی بۆ ڕاهێنەرەکەی، مامۆستا هێمن مەهدی قادر دەربڕیوە کە زۆر ماندوو بووە پێیانەوە.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.