شاندێکی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) گەیشتنە دیمەشق و له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری حكومه‌تی كاتیی سوریا كۆده‌بنه‌وه.
شانده‌كه‌ی یه‌په‌ژه بە سەرۆکایەتی سۆزدار دێریک فەرماندەیی یەپەژە گەیشتنە دیمەشق له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری حكومه‌تی كاتیی تاوتوێی ڕۆڵی داهاتووی یەپەژە لە چوارچێوەی پرۆسەی یەکگرتن له‌گه‌ڵ سوپای سوریا ده‌كه‌ن.
یه‌په‌ژه سه‌ر به هه‌سه‌ده‌یه و پێشتر، له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی هه‌سه‌ده و حكومه‌تی كاتیی سوریا، بڕیاردرا هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له چه‌ند لیوایه‌كدا له‌گه‌ڵ سوپای سوریا تێكه‌ڵ بكرێن، به‌ڵام تا ئێستا دۆسیه‌ی یه‌په‌ژه و چۆنیه‌تی تێكه‌ڵكردنیان له‌گه‌ڵ سوپای سوریا یه‌كلاینه‌كراوه‌ته‌وه.