ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە دوو ڕووداوى جیاوازدا لە گوندەکانى سنورى ئیدلب و دیمەشق، دوو گەنج کوژران.
لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە، گەنجێک لە گوندی ئەلموزەرا لە ناوچەی جەبەل ئەلزەویەی ئیدلب، بە چەکى جۆرى تاپڕ لەلایەن مامیەوە تەقەی لێکرا و دەستبەجێ گیانیلەدەستدا.
دەشڵێن، لە گوندەکانى سنورى دیمەشق، گەنجێک لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەکەی خۆی لە شارۆچکەی سیبینا بە ئۆتۆمبێلەکەی، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە تەقەی لێکرا و دەستبەجێ گیانیلەدەستدا.