تونجەر باکرهان، ڕایگەیاند: لە هیچ شوێنێک ئاشتی بەبێ دیاریکردنی ستاتۆ سەرکەوتوو نەبووە ئەگەر دانوستانەکان بەردەوامبن پێویستە زەمینەی یاسایی و سیاسییەکەشی دیاریبکرێت.
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی ڕایگەیاند: ئەگەر دەوڵەت بانگەوازیی گەڕانەوەی گەریلا بۆ تورکیا دەکات پێویستە ڕێکارە یاسایی-سیاسییە پێویستەکانیش بۆ ئەم هەنگاوەى ئەنجامبدات، ئێمەش دەمانەوێت بگەڕێنەوە ئەمە تەنها خواستی لایەنێک نییە، بەڵام پێویستە دەوڵەت ئەرکی سەر شانی جێبەجێ بکات.
دەشڵێت: ئێمە ناڵێین با تەنها کێشەی کورد چارەسەر بکرێت و پرسی دیموکراسی لە تورکیا پشتگوێ بخەین، ڕێگە چارەسەری سێیەم خۆدزینەوە و هەڵاتن نییە بە پێچەوانەوە بنیادنانی داهاتووی تورکیایە.