له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماری هێرشه‌كانی دوو ڕۆژی ڕابردووی سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، زۆربه‌یان له ئاسمان تێكشكێنراون.
ده‌زگای ئاسایش ده‌ڵێت، هێرشه‌كانی زیانی گیانییان لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام دوو پێشمەرگە بریندار بوون.
باسی له‌وه‌ش كردووه، هێرشه‌كان بۆ سه‌ر باره‌گای هێزه‌كانی 70ـی پێشمه‌رگه و شارۆچكه‌ی كۆیه بوون كه كه‌مپی په‌نابه‌رانی لێیه.
به‌هۆی یه‌كێك له هێرشه‌كانه‌وه بۆ سه‌ر كه‌مپی په‌نابه‌ران، دوو كارمه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه له كاتى جێبەجێکردنی ئەرکدا بریندار بوون.