بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانەوە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لەو ڕێگەیانەی دەکەونە سەر شوێنە گەشتیاریی و سەیرانگەکان قەدەغەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئاگاداری شوفێرانی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل دەکەینەوە، لە یەکەم ڕۆژی جەژنی رەمەزانەوە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە 20ـی ئازاری 2026، تاوەکو 25ـی ئازاری 2026، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغەیە، لەو ڕێگەیانەی دەکەونە سەر شوێنە گەشتیاریی و سەیرانگەکان.
هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بڕیارە لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و دروست نەبوونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتوچۆ و سەلامەتی گەشتیارانە لەو ڕێگەیانە.