ڕاستەوخۆ

داوا دەکرێت دووبارە پێداچوونەوە بە دۆسیەی موسا عەنتەردا بکرێتەوە

reset font size increase font size

ڕەھشان عەنتەر، کچی ڕۆژنامەنووس و نووسەری کورد موسا عەنتەر، داواکاری پێشکەش بە سەرۆکایەتیی دامەزراوەی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی کوشتن لە ئامەدی باکوری کوردستان کردووە، کە دووبارە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کوژرانی باوکی بکەنەوە.

ڕەھشان عەنتەر، لە ڕێگەی پارێزەرەکەیەوە داوای کردووە، دۆسیەی کوشتنی باوکی کە لەساڵی 2022ـیەوە بە هۆکاری بەسەرچوونی ماوەی یاسایی دۆسیەکەی داخرا، دووبارە دۆسیەکەی بکرێتەوە.

موسا عەنتەر لە 20ـی ئەیلولی 1992 لە ئامەد کوژرا. عەبدولقادر ئایگان، ئەندامی پێشووی جێتەم دانی بەوەدا نا کە عەنتەر لەلایەن جێنتەمەوە کوژراوە کە ئەویش تێیدا ئەندام بووە.

جێتەم، یەکەیەکی هەواڵگریی ناو هێزەکانی جەندرمەی تورکیا بوو کە لە ساڵانی 1980 و 1995 لە ناوچە کوردنشینەکانی باکووری کوردستان، بە شێوەی نهێنی و نایاسایی کاری دەکرد.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.