ڕاستەوخۆ

بەپەلە: پەیامی نوێی عەبدوڵا ئۆجالان بڵاوکرایەوە

reset font size increase font size

پشاندی ئیمڕاڵی سەر بە پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، کە پێکهاتوون لە پەروین بوڵدان، ئۆزگور فایق ئەرۆڵ و مەدحەت سنجار، دوای کۆبوونەوەیەکی 5 کاتژمێری لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی ناوەرۆکی گفتوگۆکان و پەیامی ئۆجالان بڵاو کردەوە.

لە دیداریەکەدا پێشهاتە سیاسییەکان، پرۆسەی ئاشتی، بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و بە یاساییکردنی پرۆسەکە تاوتوێ کراون.

عەبدوڵا ئۆجالان جەختی لەسەر بەردەوامیی پابەندبوون بە بانگەوازی 27ی شوبات کردووەتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە چوارچێوەی یاسای خوشک و برایەتیدا. ئۆجالان ئاماژەی بەوە کردووە، هاوپەیمانیی مێژووییی کورد و تورک لە ئانوساتی گواستنەوەدایە بۆ سەر زەمینەیەکی یاسایی و جەختی کردووەتەوە، کاتی ئەوە هاتووە بوار بۆ چوارچێوەیەکی یاسایی بڕەخسێنرێت تاوەکو ڕێگە لە هەڵوێستە تەسکەکان بگرێت و زەمینەی ژیانی هاوبەش بونیات بنرێت.

ئۆجالان بە پێویستی زانیوە پرۆسەی یاسایی لە سەر بنەمای ڕاپۆرتی لێژنەی هاوکاریی نیشتمانی، خوشک و برایەتی و دیموکراسی لە پەرلەمانی تورکیا دەست پێ بکات، تاوەکو چەک و ململانێکان بە تەواوی وەلانێنرێن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، دەبێت لە ڕێگەی ڕێکخستنەوەی یاساییەوە دەستەبەری هەمیشەیی بۆ هاوپەیمانیی کورد و تورک دابین بکرێت و یاسای نەرێنی بگۆڕدرێت بۆ یاسای ئەرێنی، بە مەبەستی گەیشتن بە کۆمارێکی دیموکراتیک، کە تێیدا ژیانی یەکسان و ئازاد مسۆگەر بێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.