ڕاستەوخۆ

جەمیل بایک: یاسای چوارچێوە لە بەرژەوەندیی ئێمەدا نییە و مەرجی سەرەکیمان ئازادبوونی ڕێبەر ئاپۆیە

reset font size increase font size

هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، جەمیل بایک، لە دیمانەیەکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی (نووچە تی ڤی)، ڕەخنە لە ناوەڕۆکی "قانوونی چوارچێوە" دەگرێت و دەڵێت، حکومەتی تورکیا قانوونەکەی بەگوێرەی خواستەکانی خۆی ئامادە کردووە، جەختیش دەکاتەوە کە تاوەکو ڕێبەر ئاپۆ بە فیزیکی ئازاد نەبێت و دەستکاریی زوگۆنەکان نەکرێت، ئەوان چەک دانانێن.

لە دیمانەکەدا، جەمیل بایک تیشکی خستە سەر پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ڕایگەیاند، ئەو قانوونەی لە مەجلیسی تورکیا دەرچووە نە لە بەرژەوەندیی ئەوانە و نە داخوازییەکانی ئەوان تێدا ڕەچاو کراوە، بەڵکو ئامانجی سەرەکی لێی بێچەککردن و بڵاوەپێکردنی گەریلا بووە. هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە "لە نێوان ئێمە و دەوڵەتی تورکیادا لەسەر ئەم قانوونە تێکۆشان هەیە" و شرتی سەرەکی بۆ سەرخستنی پرۆسەکە ئەوەیە کە مەرج و سەلامەتی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان بڕەخسێت تاوەکو بتوانێت پرۆسەکە بەڕێوە ببات.

پەیوەندی لەگەڵ ئیمراڵی و هەڵوێست لەسەر پەکەکە

لەبارەی شێوازی پەیوەندیکردن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، بایک ڕونی کردەوە کە ئەوان پەیوەندیی ڕاستەخۆیان نییە، بەڵکو لە رێگەی هەیەتی دەم پارتییەوە پەیام و راوڕێچکەکان دەگۆڕنەوە، و جەختی کردەوە کە "رێبەر ئاپۆ بێی ئێمە هیچ پêngاوێک نانێت و دیدی ئێمە وەردەگرێت." هەروەها سەبارەت بە پرسی هەڵوەشاندنەوەی فەرمیی پەکەکە گوتی، پەکەکە ڕووحێکە لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا دروست بووە و ئێستا بە شێوازێکی سیاسی کار دەکات، بەڵام بڕیاری چەکدانان و گەڕانەوە بۆ تورکیا بەستراوەتەوە بە ئازادبوونی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و دەستکەوتنی مافی کاری سیاسییەوە.

بانگەواز بۆ یەکێتیی نەتەوەیی و پاراستنی قەندیل

لە تەوەرێکی تری قسەکانیدا، هاوسەرۆکی کەجەکە جەختی لە گرنگیی یەکێتیی نەتەوەیی کردەوە و رایگەیاند کە ئەوان بێ هیچ مەرجێک ئامادەن لەگەڵ سەرجەم لایەنە کوردییەکان لەسەر یەک مێز دابنیشن. هەروەها لەبارەی دۆخی ناوچەکە و پاراستنی قەندیل وەک "کەڵەی کورد" جەختی کردەوە کە پاراستنی ئەرکی هەموو کوردێکە.

لە کۆتایی قسەکانیدا، جەمیل بایک هۆشداری دا کە ئەگەر پرۆسەی ئاشتی سەرکەوتوو نەبێت و تورکیا ڕژد نەبێت لەسەر چارەسەرکردنی دیموکراتیکی پرسی کورد، ئەوا ئەوان بۆ "شەڕێکی مەزن" ئامادەن، بەڵام پێشەنگی بە ڕێگەی سیاسی و دیپلۆماسی دەدەن ئەگەر مەرج و گەرەنتییە پێویستەکان دابین بکرێن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.