ڕاستەوخۆ

یاسای چوارچێوە چییە و ئامانجەکەی چییە؟

reset font size increase font size

یاسای چوارچێوە بریتییە لە ڕەشنووسێکی یاسایی تایبەت و هەمولایەنە کە لە ١٠ بۆ ١١ ماددە پێکهاتووە. ئەم ڕەشنووسە لە چوارچێوەی دەستپێشخۆری و بانگەوازی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ هێنانەدی پرۆسەی ئاشتی و بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک دارێژراوە.

ئامانجی سەرەکی و ناوەڕۆکی یاساکە

دیاریکردنی چارەسەری یاسایی: هێنانەکایەی زەمینەیەکی یاسایی ڕوون و تۆکمە بۆ بەڕێوەبردنی تەواوی قۆناغەکانی پرۆسەی ئاشتی.

میکانیزمی هەڵوەشاندنەوە و گەڕانەوە: یاساکە بڕگە، ڕێکار و ڕێنماییە وردەکانی پەیوەست بە هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەیی پەکەکە و ڕێکخستنەوەی چۆنیەتیی گەڕانەوەی گەریلاکان بۆ ناو کۆمەڵگە لەخۆ دەگرێت.

نەخشەڕێگا و خشتەی کاتیی پەسەندکردن لە پەرلەمان

پرۆسەی تێپەڕاندن و بەیاساییکردنی ئەم ڕەشنووسە بەپێی قۆناغ و خشتەیەکی کاتیی دیاریکراو بەڕێوە دەچێت:

1. پێشکەشکردنی ڕەشنووس (٢٧ی تەمموز): رەشنووسی یاساکە بە واژۆی فەرمیی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) و لەلایەن عەبدوڵڵا گولە، سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکەپەوە ڕادەستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکرێت.

2. تاوتوێکردن لە لیژنەکاندا (٢٨ یان ٢٩ی تەمموز): کۆبوونەوە و گفتوگۆیە لەسەر ناوەڕۆکی ڕەشنووسەکە لەژێر سێبەری "کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بۆ چارەسەری پرسی کورد" دەست پێدەکات.

3. دەنگدان و پەسەندکردنی کۆتایی (٣١ی تەمموز یان ١ی ئاب): دوای ئەوەی ڕەشنووسەکە لە لیژنە پەیوەندیدارەکاندا جێگیر دەکرێت، دەبرێتە ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمان؛ دوای دەنگدان لەسەری، بە فەرمی پەسەند دەکرێت و دەبێتە یاسا.

ماوەی جێبەجێکردن و دەسەڵاتی سەرۆککۆمار

ماوەی دیاریکراوی سەرەتایی: ماوەی کارپێکردن و جێبەجێکردنی ئەم یاسایە لە قۆناغی یەکەمدا بۆ شەش مانگ تەرخان دەکرێت.

دەسەڵاتی درێژکردنەوە: بە مەبەستی ڕەچاوکردنی گۆڕانکارییە مەیدانییەکان، یاساکە دەسەڵاتی بەخشیوەتە سەرۆککۆمار کە لە صورتێکدا ئەگەر پێویستی بە کاتی زیاتر بوو، ماوەی جێبەجێکردنەکە بۆ شەش مانگی دیکە یان زیاتریش درێژ بکاتەوە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.