ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ئاستی ١٠٠ دۆلاری تێپەڕاند.
لە دوایین مامەڵە بازرگانییەکاندا، نرخی نەوتی خاوی برێنت زیاتر لە ٦٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە ١٠٠ دۆلار و ١٠ سەنت بۆ هەر بەرمیلێک.
هاوکات، نرخی نەوتی خاوی تێکساسی ئەمریکیش زیاتر لە ٥٪ چووە سەر نرخەکەی و ئاستی ٩١ دۆلار و ١٦ سەنتی بۆ هەر بەرمیلێک تۆمار کرد.
شارەزایان و چاودێرانی ئابووری ئاماژە بەوە دەکەن کە زیابوونی ئاڵۆزی و گرژییە سیاسی و سەربازییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەگەڵ گۆڕانکاری لە ئاستی داواکاری و خستنەڕووی وزە لە بازاڕە جیهانییەکاندا، هۆکاری سەرەکیی ئەم ڕەوتە بەرزبوونەوەیەی نرخەکانن.