وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، لە دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بڕى دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار کورتهێنانیان هەبووە و هەروەها زیاتر لە دوو ترلیۆن دیناریشیان بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە.
وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: لە دوو مانگى یەکەمى ئەمساڵ بڕى دوو تریلیۆن و 60 ملیار دینارمان بۆ مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان ناردووە.
دەشڵێت: لەو دوو مانگەدا کۆی داهاتى وەزارەتەکەمان 15 ترلیۆن و 855 ملیار دینار بووە، بەڵام خەرجییەکان گەیشتوەتە 17 تریلیۆن و 855 ملیار دینار بەوەش دوو تریلیۆن و 147 ملیار دینار کورتهێنانمان هەبووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە: داهاتی فرۆشتنی نەوت لەو ماوەدا 13 ترلیۆن و 127 ملیار دینار بووە و داهاتى نانەوتییش دوو ترلیۆن و 728 ملیار دینار بووە و هەروەها هەرێمی کوردستانیش تەنها 120 ملیار دینارى بۆ ناردووین.