ڕوانگەی ئابووریى عێراق ڕایگەیاند، به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی جه‌نگه‌وه، بەرهەمهێنانی غاز بەڕێژەی نزیکەی 53٪ له عێراق کەمیکردووە.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، ڕوانگەی ئابووریى عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، پێش ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران، به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی غاز له عێراق، نزیکەی نۆ هەزار و 500 تۆن بوو، به‌ڵام ئێستا دابه‌زیوه بۆ نزیکەی چوار هەزار و 500 تۆن لە ڕۆژێکدا.
ڕوانگەکە داواشی كردووه، لەسەر بنەمای دابەشبوونی جوگرافی له ته‌واوی پارێزگاکاندا به‌رهه‌مهێنانی غاز فراوانبکرێت.
كه‌بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی غاز له عێراق، به‌هۆی كاریگه‌ریی جه‌نگی ئێرانه‌وه، كێشه‌ی بۆ هاوڵاتیان دروستكردووه و ڕۆژانه به زه‌حمه‌ت بتڵیك غازیان له بازاڕه‌كان ده‌ستده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ش به نرخێكی گران و زۆر جاریش چه‌ند ڕۆژێك ده‌بێت سه‌ره‌ی بۆ بنوسن.