ڕاستەوخۆ

داخستنی گەرووی هورمز مه‌ترسی دروستبوونی قەیرانی خۆراکی لێده‌کەوێتەوە

reset font size increase font size

ئا: ڕێژنه‌

تێچوی مرۆیی شەڕی ئێران، تەنها خۆی لە کوشتن و ئاوارەبووندا نابینێتەوە، داخستنی گەرووی هورموز لە لایەن ئێرانەوە، نەک تەنها بووەتەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بەڵکو تێچووی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی یەک لەسەر سێ بەرزکردوەتەوە، جوتیاران خۆیان بۆ کەمی ماددە خۆراکیەکانی خاک ئامادە دەکەن کە مەترسی کەمبوونەوەیان لەسەرە.

هەرچەندە جیهان بە شێوەیەکی سروشتی لەسەر ئەو تەنکەرانەی نەوت و گازی سروشتی شل چەسپاوە، کە بەهۆی شەڕی ئێرانەوە لە گەرووی هورمز بێسەروشوێنن، بەڵام ئەو مادانەی یارمەتی کشتوکاڵ و بەرهەمهێنانی خۆراک دەدەن، دەوڵەتانی وەک، کەنداوی عەرەبی، ئیمارات، قەتەر، کوێت، عومان، بەحرەین و سعودیە بە زیندووی دەهێڵێتەوە.

کاریگەرییە ئاڵۆزەکانی جەنگی ئێران، گەورەترین مەترسی لەسەر ئاسایشی خۆراکی جیهانی لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا و لەدوای پەتای کۆرۆنا دروست دەکات.

لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران، نرخی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بە ڕێژەی 10 بۆ 30% بەرزبووەتەوە.

بەپێی ئامارەکانی UNCTAD کە دەزگایەکی نەتەوە یەکگرتووەکانە و یارمەتی وڵاتانی تازەپێگەیشتووی جیهان دەدات بۆ تێکەڵبوون بە ئابووری جیهانی، مانگانە نزیکەی یەک ملیۆن و 330 هەزار تۆن تۆو لە ڕێگەی گەرووی هورموزەوە هەناردە دەکات.

به‌وه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت داخستنی گەرووەکە بۆ ماوەی 30 ڕۆژ دەتوانێت بەس بێت بۆ دەستپێکردنی مەترسی بەرهەمهێنان بۆ بەرهەمە وابەستە بە نایترۆجینەکانی وەک گەنمەشامی و گەنم و برنج.

لەهەمانکاتدا، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هۆکارێکی دیکەیە بۆ بەرزبونەوەی نرخی خۆراک، گوێرەی  ئەوەی کە نەوت، ڕۆڵی گەورەی هەیە لەداڕشتنی تێچووی خۆراکدا، لە ئامێری کشتوکاڵی و بارهەڵگرەکانەوە کە خۆراک دەگوازنەوە تا کارگەی بەرهەمەمهێنانی خۆراک و ساردکەرەوەکان.

 ئێستا هەموو قۆناغێکی بەرهەمهێنانی خۆراک دووچاری  بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و وزە بوونەتەوە.

کریستالینا جۆرجیڤا، سەرۆکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هەفتەی ڕابردوو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بلومبێرگ، هۆشداریدا لەوەی بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی وزە بە ڕێژەی 10% ئەگەر بۆ ماوەی ساڵێک بەردەوام دەبێت، دەتوانێت ٪0.4 هەڵاوسانی  ئابوری بۆ جیهان زیادبکات و تا 0.2% لە گەشەی ئابووری جیهانی دابەزێنێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وزە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ نزیکەی 50%ی تێچووی خۆراک پێکدەهێنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.