ڕاستەوخۆ

هەواڵگریی عێراق: باندێکی گەورەی قاچاخچێتیی دۆلار و سپیکردنەوەی پارە لە نەجەف دەستگیرکرا

reset font size increase font size

دەزگای هەواڵگریی عێراق ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی هۆشیارانە و بەپشتبەستن بە زانیاریی وردی هەواڵگری، باندێکی قاچاخچێتیی دۆلار و سپیکردنەوەی پارەیان لە پارێزگەی نەجەف دەستگیر کردووە کە لە ڕێگەی ناونیشانی وهمی و کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراوەوە کاری نایاساییان ئەنجام دەدا.

دەزگای هەواڵگری لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، تۆمەتبارانی ئەو باندە بە شێوازێکی پلەبەندی و لە دەرەوەی ڕێکار و ڕێنماییەکانی حکوومەتی عێراق، دەستیان بە کۆکردنەوەی دۆلار لە بازار و دوکانەکانی ئاڵوگۆڕی دراو کردبوو، و پاشان بە شێوەیەکی نایاسایی حەواڵەیان بۆ هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی تری عێراق کردبوو.

ڕاگەیەنراوەکە ئەوەشی خستە ڕوو، ئۆپەراسیۆنەکە بە هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی پارێزگەی نەجەف بەڕێوەچوو و تێیدا دەست بەسەر زیاتر لە نیو ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی، بڕێکی زۆر زێڕ و زیو، چەندین ئامێری کۆمپیوتەر و لەپتۆپ و کەلوپەلی تری تایبەت بە کارە نایاساییەکانی باندەکەدا گیرا.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.