ڕاستەوخۆ

فوئاد حسێن و گۆتێرێس کۆبوونەوە؛ عێراق دووپاتی پاڵپشتیی دوای یونامی دەکاتەوە

reset font size increase font size

لە پەراوێزی 81ەمین کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە و پێزانینی عێراقی بۆ ماوەی سەرۆکایەتییەکەی و پاڵپشتییەکانی نێردەی یونامی دەربڕی.

لە دیدارەکەدا، کە ڕۆژی هەینی 25ی ئەیلولی 2026 بەڕێوەچوو، تیشک خسترایە سەر قۆناغی داهاتووی پەیوەندییەکانی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەردەمی دوای کۆتاییهاتنی ئەرکی یونامی لە 31ی کانوونی دووەمی 2025دا، و جەخت لەسەر بەردەوامیی هاوکارییە هاوبەشەکان کرایەوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق سڵاو و سوپاس و پێزانینی سەرۆکوەزیرانی عێراقی گەیاندە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی، و ستایشی هەوڵەکانی کرد لە پاڵپشتیکردنی بەردەوامی عێراقدا.

لای خۆیەوە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس شانازیی قوڵی خۆی بە پەیوەندییە مێژووییەکانی لەگەڵ عێراق و شارستانیەتیی وڵاتەکەی دەربڕی و هیوای پێشکەوتن و خۆشگوزەرانیی زیاتری بۆ گەلی عێراق خواست.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.