ڕاستەوخۆ

فڕۆکەخانەی نەجەف: سبەی یەکشەممە گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ ئێران دەست پێ دەکەنەوە

reset font size increase font size

بەرێوەبەرایەتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف ڕایگەیاند، سبەی یەکشەممە، دوای چەند ڕۆژێک لە ڕاگرتنیان، گەشتە ئاسمانییەکانی کۆمپانیا ئێرانییەکان بۆ فڕۆکەخانەکە دەست پێ دەکەنەوە و لە قۆناخی یەکەمدا سێ گەشتی ئێواران ئەنجام دەدرێن.

ئەمڕۆ شەممە، ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، دوای ڕێککەوتنی عێراق و واشنتن لەسەر پێدانی هەڵاوێرد بۆ سزاکانی ئەمریکا، بڕیاری دەستپێکردنەوەی گەشتەکان گەیشتووەتە دەستیان و لە ڕۆژانی داهاتوودا بە شێوەیەکی پلەبەندی ژمارەی گەشتەکان زیاد دەکەن.

مستەفا کوبە، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نەجەف ڕایگەیاند، بڕیارەکە لە ئێستادا کۆمپانیا ئێرانییەکان دەگرێتەوە و سەبارەت بە کۆمپانیا عێراقییەکانیش، بابەتەکە پەیوەستە بە لایەنی عێراقییەوە بۆ دیاریکردنی وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانیان.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.