ڕاستەوخۆ

بەهۆی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەوە زیاتر لە 150 کەس لە حەویجە ژەهراوی بوون

reset font size increase font size

زیاتر لە 150 کەس لە سنووری ناحیەی ریازی سەر بە قەزای حەویجە لە پارێزگای کەرکوک، بەهۆی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەوە دۆخی تەندروستییان تێک چووە و ڕوانەی نەخۆشخانە کراون، و سەرچاوەکانی تەندروستیش هۆکارەکەی بۆ کەمتەرخەمی لە پرۆسەی کلۆرکردنی ئاودا دەگەڕێننەوە.

سەرچاوەیەک لە فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک ڕایگەیاند، لە ئەنجامی پیسبوونی ئاوی خواردنەوە لە ناحیەی ریاز، زیاتر لە 150 کەس کە زۆربەیان تووشی سکچوون و ڕشانەوە بوون، گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و ڕووداوەکەش لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا بە درێژایی دوو ڕۆژ تۆمار کراوە، بە جۆرێک لە ڕۆژی یەکەمدا 70 کەس و لە ڕۆژی دووەمدا 80 کەس نەخۆش کەوتوون.

بە گوێرەی بەدواداچوونە سەرەتاییەکانی تەندروستیی کەرکوک، هۆکاری ڕووداوەکە بۆ کەمتەرخەمی لە پڕۆژەی ئاوی ناحیەی ریاز دەگەڕێتەوە لە کاتی دابەشکردنی ئاودا، بەو هۆیەی مادەی کلۆر بەپێی پێویست بەکار نەکراوە یان بە تەواوی فەرامۆش کراوە.

لیژنەیەکی تایبەت بە شێوەیەکی مەیدانی سەردانی پڕۆژەکەیان کردووە و لێکۆڵینەوەکان بۆ گەیشتن بە دەرئەنجامی کۆتایی و دیاریکردنی لایەنی کەمتەرخەم بەردەوامن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.