ڕاستەوخۆ

نزار ئامێدی: تورکیا بۆ پڕۆسەی ئاشتی پێویستی بە عێراقە و پێشمەرگەش هێزێکی دەستوورییە

reset font size increase font size

لە میانی 8ـەمین کۆنفرانسی دیالۆگی بەغداد، نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق سەبارەت بە دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند کە تورکیا لە ئێستادا بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی پێویستی بە عێراقە، هاوکات ئاماژەی بە ڕۆڵی مێژوویی مام جەلال کرد کە لە ساڵانی نەوەتەکانەوە ڕۆڵێکی کاریگەری لەو پڕۆسەیەدا هەبووە.

پەیوەندییەکانی هەرێم و ناوەند و پرسی پێشمەرگە ئامێدی جەختی لەوە کردەوە کە نابێت تەنها تەرکیز بکرێتە سەر پرسی پێشمەرگە، بەڵکو پێویستە کۆی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەپێی دەستوور و لەژێر چەترێکی نیشتمانییدا چارەسەر بکرێن.

لەبارەی پێشمەرگەشەوە وتی: "پێشمەرگە هێزێکی ڕێکخراو و دەستوورییە وەک سوپا، مێژوویەکی درێژی هەیە لە پاراستنی عێراق، بۆیە بڕیاری چەکدانان نایانگرێتەوە."

هاوکات ئاماژەی بەوەشدا کە داوا لە گرووپە چەکدارەکان کراوە چەکەکانیان ڕادەستی دەوڵەت بکەن و کشانەوەی تورکیاش لە ناوچەکەدا بە گرنگییەوە تاوتوێ دەکرێت.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانییدا نزار ئامێدی نیگەرانی خۆی دەربڕی و ڕایگەیاند: "هیواخوازین بە زوویی پێکهێنانی کابینەکەی زەیدی کۆتایی بێت، چونکە بەڕێوەبردنی دوو وەزارەت لەلایەن یەک وەزیرەوە گونجاو نییە و دەبێتە هۆی لاوازبوونی هەردوو وەزارەتەکە."

ئامێدی لە کۆتاییدا هۆشداری دا لەوەی کاریگەرییەکانی جەنگ لەسەر عێراق گەورەن و بە ئامانجگرتنی سەرکردەکان بە "کردەوەی تیرۆریستی" وەسف کرد.

جەختیشی کردەوە: "ئێمە خەمی عێراقمانە و نامانەوێت پەلکێشی هیچ جەنگێک بکرێت."

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.