ڕاستەوخۆ

دادگەی تێهەڵچوونەوەی زیقار: ژمارەیەک فەرمانبەرمان بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرد

reset font size increase font size

دادگەی تێهەڵچوونەوەی زیقار بڵاویکردووەتەوە، بەتۆمەتی گەندەڵی، ژمارەیەک فەرمانبەری شارەوانی ناسڕییە و چەند کاربەڕێکەرێک دەستگیرکراون.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەدا، ژمارەیەکی زۆر نوسراو و کۆنووس و پسوڵە و مۆر دەستیان بەسەردا گیراوە.

دەشڵێت، ئەو تۆمەتبارانە بۆ ڕاییکردنی کاروباری هاوڵاتیان لە فەرمانگەکاندا، بەرتیلیان وەرگرتووە و ساختەکاریشییان کردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، تۆمەتبارەکان کۆنووسی تایبەت بە دابەشکردنی زەویی و چەندین وەکالەتنامەی ساختەشیان پێبووە.

دادگەی تێهەڵچوونەوەی زیقار دەڵێت، چەندین چەک و ئامێری پەیوەندیکردنیش دەستیان بەسەردا گیراوە کە لای تۆمەتبارەکان بووە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.