ڕاستەوخۆ

وەزیری نەوتی عێراق: بەغدا ناتوانێت سووتەمەنی و بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکات

reset font size increase font size

ئەمڕۆ لیژنەی بەدواداچوون بۆ ناردنی 50 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بۆ هەرێمی کوردستان لەگەڵ باسم محەممەد خەیری، وەزیری نەوتی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ کۆ بووەوە، لە کاتێکدا سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت وەزیری نەوت ڕایگەیاندووە بەغدا ناتوانێت سووتەمەنیی پاڵپشتیکراو بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکات.

 لە بەرامبەردا غالب محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە وەزیر گوتوویەتی بە مەرجی پێدانی پشکی نەوت دەتوانن سووتەمەنی بنێرن.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لەوەش کراوە کە سبەی وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی سووتەمەنی بانگهێشت دەکرێت.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.