دوی 10 ڕۆژ لە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئێران، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئێران کە لە تارانەوە بەڕێکەوتبوو لە فڕۆکەخانەی نەجەف نیشتەوە.
کەناڵی بی بی سی بڵاویکردووەتەوە، ئەمە یەکەم فڕۆکەی ئێرانییە لە دوای ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە دەگاتە نەجەف.
دەشڵێ، بڕیارە گەشتی ئاسمانی لە شارەکانی ئێرانەوە بۆ نەجەف بەردەوام بێت.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بەهۆی فشاری ئەمریکاوە، گەشتەکانی ئێران بۆ فڕۆکەخانەکانی نەجەف، بەغداد، هەولێر و سلێمانی ڕاگیران، بەڵام دواتر ئەمریکا لێخوشبوونێکی کاتی بۆ دەستپێکردنەوەی سنوورداری گەشتەکان لە نێوان تاران و نەجەف دەرکرد.
هێڵی ئاسمانی عێراقی ڕایانگەیاندووە، چەندین ڕێوشوێنی توند و پێویست بۆ پشکنینی گەشتیارانی ئێرانی و پێشگرتن لە هەر جۆرە گواستنەوەیەکی چەک، یان کەسانی سزادراو یان پارەی نایاسایی لە فڕۆکەخانەکاندا جێبەجێ کراون.