ڕاستەوخۆ

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان: سەرجەم ئەو مووچانەی لە ڕابردوودا پاشەکەوت کراون و نەدراون بخرێنە سەر هەژماری بانکیمان

reset font size increase font size

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی مامۆستایانەوە، یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ڕایگەیاند، داواکارن پلەبەرزکردنەوە دەستپێبکاتەوە و گەڕاندنەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکان و بەهەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەستیش بە زووی ئەنجام بدرێت.

مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا چەند داواکارییەکت ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کردووە و دەڵێ، پێویستە سەرجەم ئەو مووچانەی لە ڕابردوودا پاشەکەوت کراون یان نەدراون، بخرێنە سەر هەژماری بانکیی تایبەتی مامۆستایان.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، کاراکردنەوەی شایستەی دارایی پلەبەرزکردنەوە کە لە 1ی شوباتی 2016ـەوە ڕاگیراوە دەستپێبکاتەوە.

ئەوش هاتووە، پێویستە سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست بکرێن بەهەمیشەیی و وانەبێژانیش بکرێنە گرێبەست بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی میلاکات.

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەشڵێ، سوورە لەسەر بەدەستهێنانی مافە دارایی و پیشەییەکانی سەرجەم مامۆستایان بۆ مسۆگەرکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.