بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، هەریەکە لە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە و یاشار گولەر وەزیری بەرگری و بەرپرسانی سعودیە و پاکستان لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا بەشدار دەبن.
چاوەڕواندەکرێت لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەندامانی پەیماننامەی بەرگری مەککەدا، ئەرکەکانی کۆمیتەی ستراتیژی سیاسی و بەرگری دیاریبکرێت و هاوکات دیاریکردنی سکرتێری گشتی پەیماننامە سێ قۆڵییەکە یەکێکی تر دەبێت لە تەوەری گفتوگۆکان. پێشتریش وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاشکرای کردبوو کە چاوەڕواندەکرێت سکتێری گشتی پەیماننامەکە لەلایەن وڵاتی پاکستانەوە دیاریبکرێت.
جگە لەمانە پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان، گۆڕانکارییە ناوچەییەکان، هێرشەکانی ئەم دواییەی حوسییەکانی یەمەن بۆ سەر سعودییە و چۆنییەتی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی ئەندامی تەوەری کۆبوونەوەکە دەبێت.
لە 7ـی ئابی ئەمساڵ هەریەک لە وڵاتانی سعودیە، تورکیا و پاکستان لە سعودیە رێککەوتننامەیەکیان بۆ بەرگریی هاوبەش ئیمزا کرد.