ڕاستەوخۆ

هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی: هەنگاوەکانی بەڕێوەبەریی تەڤگەر ستراتیژیی بوون

reset font size increase font size

تونجەر باکرهان ڕایگەیاند، هەنگاوەکانی بەڕێوەبەریی تەڤگەر، لە ساڵی ڕابردوودا ستراتیژیی بوون و جەختی لەوەشکردەوە کە نابێت ئامادەکارییە تەنکنییەکانی تایبەت بە یاسای چوارچێوە و پڕۆسەی ئاشتی بگۆڕێن بۆ کات بەفیڕۆدانی سیاسی.

تونجەر باکرهان، هاسەرۆکی گشتی دەم پارتی لەمیانەی دیمانەیەکی لەگەڵ ڕۆژنامەی "ئێڤرەنسەل" ڕایگەیاند، دیموکراتیزەکردنی تورکیا ڕێگەیەکی دوورو درێژە بەڵام نابێت ئەمە ڕێگە لەبەردەم کات بەفیڕۆدان بکاتەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە پێگەی عەبدوڵا ئۆجالان بە یاسا و وەک ڕێکخەری گشتی دیاریبکرێت.

سەبارەت بە گەڕانەوەی ئەندامانی پەکەکە باکرهان ڕایگەیاند، یاسای چوارچێوە دەرگایەکی نوێی کردووەتەوە بەڵام هیچ کەسێک نایەوێت بەبێ گەرەنتی یاسایی بگەڕێتەوە، چونکە نیگەرانییەکانی دوای گەڕانەوە هێشتا بەردەوامن. گوتیشی: نابێت ئەو ڕەخنانەی سەڵاحەدین دەمیرتاش ئاڕاستەی شێوازی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکەی کردووە وەک دژایەتیکردنی لێکدانەوەی بۆ بکرێت.
 
باکرهان گوتیشی، هەڵسەنگاندنەکانیان تایبەت بە هەموارکردنەوەی دەستوری تورکیا بەردەوامە و هەموارکردنەوەی دەستور لە هەڵبژرادنەکان بۆیان گرنگترە و لە ڕۆژانی داهاتووشدا ڕاو بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە هەموارکردنەوەی دەستوری تورکیا ڕادەگەیەنن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.