ڕاستەوخۆ

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: کرێی ڕۆژانەی کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە 50 هەزار دۆلارەوە بووەتە 1.3 ملیۆن دۆلار

reset font size increase font size

ئێران هێرشەکانی لە دەربەندی هورموز بەهێزتر کردووەتەوە و هەناردەکردنی نەوتی خاوی کەمکردووەتەوە، بەمەش تێچووی بەکرێگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی.

ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی دەربەندی هورموزەوە جارێکی تر ڕووی لە کەمی کردووەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ئێران هێرشەکانی بۆ سەر کەشتییەکان و پرۆسەی گواستنەوەی نەوت لە کەشتییەکەوە بۆ کەشتییەکی تر (ship-to-ship transfers) چڕتر و وردتر کردووەتەوە.

وەک ڕۆژنامەکە دەڵێت، بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە سەرکەوتوویی یاوەریی ملیۆنان بەرمیل نەوتی خاوی لە دەربەندەکەدا دەکرد، بەڵام ئەو سەرکەوتنە کاتییە بەرەو کاڵبوونەوە دەچێت، چونکە ئێران توانای ئامانجگرتنی باشتر کردووە و ئاستی هێرشەکانی بەرز کردووەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، تێچووی گواستنەوەی نەوت بە شێوەیەکی زۆر زیاتر بەرزبووتەوە، نرخی بەکرێگرتنی کەشتییەکی نەوتهەڵگر بە ڕێژەی 1000٪ زیادی کردووە و لە 50 هەزار دۆلاری پێش دەستپێکردنی جەنگەوە بۆ 1.3 ملیۆن دۆلار بۆ هەر ڕۆژێک بەرزبووەتەوە.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.