مەسعود بارزانی و ئەحمەد شەرع رێککەوتنی ئاگربەست و دۆخی سوریایان تاوتوێکرد
ئێوارەی رۆژی شەممە 31ی كانوونی دووەمی 2026 پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە نێوان مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا ئەنجام درا. بارەگای بارزانی ناوەڕکی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەی ئاشکراکردووە و دەڵێت، باس لە بارودۆخی سووریا و دوایین گۆڕانكارییەكان و ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات و هەنگاوەكانی داهاتوو كراوە. لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا باس لەوەکراوە، هەردولا جەختیان لە پێویستیی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا كردوەتەوە، ئەوەشیان دووپات کردەوە كە دیالۆگ و لێكتێگەییشتن تەنیا رێگەی چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكیەكان بێت. ئەوە پەیوەندییەش دوای ئەوە دێت، رۆژی ٣٠ کانوونی دووەمی ئەمساڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی سوریا لەسەر راگرتنی گرژییەکان رێککەوتن و ئاگربەستی هەمیشەییان راگەیاند.