ڕاستەوخۆ

کەناڵی بی بی سی سیناریۆکانی کاندیدکردنەوەی ئەردۆغان ئاشکرا دەکات

reset font size increase font size

ئاژانسی هەواڵی بی بی سی تورکی، لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکرد، هاوپەیمانیی کۆمار بەدوای دۆزینەوەی ڕێگەیەکی یاساییدایە بۆ ئەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بتوانێت بۆ خولی سێیەم خۆی کاندید بکاتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش پێویستییەکی تەواوی بە دەنگەکانی دەم پارتی هەیە.

بەگویرەی دەستوری تورکیا، سەرۆککۆمار تەنیا بۆ دوو خول دەتوانێت خۆی هەڵبژێرێت. بۆ تێپەڕاندنی ئەمەش دوو ڕێگە هەن، یان دەبێت دەستور هەموار بکرێتەوە، یان پەرلەمان بڕیار لە سەر هەڵبژاردنی پێشوەختە بدات.

هاوپەیمانیی کۆمار کە لە چوار پارتی ئاکەپە، مەهەپە، هوداپار و دەسەپە پێکهاتووە، لە ئێستادا خاوەنی 326 کورسییە. بەلام بۆ ئەوەی بتوانن بڕیارێکی لەو شێوەیە تێپەڕێنن، پێویستییان بە 360 دەنگ هەیە.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات، سەرنجی هاوپەیمانیی کۆمار لە سەر دەم پارتییە کە خاوەنی 56 کورسییە. باس لەوەش دەکرێت، ئەگەر هەیە هاوپەیمانییەکە لە ڕێگەی زیندووکردنەوەی پرۆسەی ئاشتیەوە، هەوڵی بەدەستهێنانی پشتگیریی ئەم پارتە بدات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.