سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگەیاند، هێرشەکەی سه‌ر قوتابخانەی میناب له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌نجامدراوه، نه‌ك ئه‌مریكا.
به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر قوتابخانه‌ی مینابه‌وه نزیكه‌ی 170 كه‌س كوژران كه زۆرینه‌یان خوێندكاربوون، ئه‌مریكا و ئێران یه‌كتری به هێرشكردنه سه‌ر قوتابخانه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا گوتی، دەمانەوێت ڕێبەری داهاتووی ئێران لەلایەن ئێمە دیاری‌بکرێت، نامانەوێت هەر دە بۆ بیست ساڵ جارێک دەستوەردان لە ئێران‌دا بکەین. دەمانەوێت کەسێک بێتە سەرکار چیتر ئێران نەخاتە ناو شەڕەوە.
تره‌مپ گوتیشی، ئێمە لەگەڵ کوردەکان دۆستین، بەڵام نامانەوێت جەنگەکە لەوەی هەیە ئاڵۆزتر بکەین، من ئەوەم ڕەتکردووەتەوە کە کوردەکان بڕۆنە ناو خاکی ئێران، نامەوێت ببینم کورد ئازار دەچێژن یان دەکوژرێن.
بە گوتەی دۆناڵد ترەمپ، 44 کەشتیی جەنگیی ئێران بە تەواوەتی لەناوچوون و ئێستا لە بنکی دەریاکاندان. توانای هەڵدانی مووشەکی ئێران 90% دابەزیوە و ئێستا تاران تەنیا 9%ی ئەو هێزەی ماوە کە لە رۆژی یەکەمدا هەیبوو، هەموو کارگەکانی بەرهەمهێنانی مووشەک و درۆن بە توندی پێکراون و توانای بونیادنانەوەیان نەماوە.