ڕاستەوخۆ

هەواڵگریی عێراق باندێکی تاوانکاریی بیانی لە بەغدا دەستگیر کرد

reset font size increase font size

دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق ئاشکرای کرد کە باندێکی تاوانکاریی پێک هاتوو لە ١٠ کەسی بیانییان لە شاری بەغدا دەستگیر کردووە، کە خەڵکی بیانییان دەستبەسەر کردبوو و لە بەرامبەر ئازادکردنیانشکەنجە دان و داوای پارەیان کردبوو.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی دەزگەکە، کە بە پشتبەستن بە زانیاریی وردی هەواڵگریی و هاوئاهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ ئەنجام دراوە، تاوانباران بە بەهانەی دۆزینەوەی هەلی کار هاوڵاتییانی بیانییان خەڵەتاندبوو و هێنابووە عێراق.

تۆمەتباران دوای دەستبەسەرکردنی قوربانییەکان، ئەشکەنجەیان داون و وێنەیان گرتوون و بۆ فشارخستنەسەر، بۆ کەسوکاریان ناردوون تا لە بەرامبەر ئازادکردنیان بڕە پارەیەک ڕادەست بکەن.

هەروەها دەرکەوتووە کە ئەندامانی باندەکە بە شێوەیەکی نیاسایی لە عێراقدا ماونەتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.