عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی دا بە مەبەستی ئاشکراکردنی سەرچاوە و بکەرانی ئەو هێرشەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ کرایە سەر نووسینگەی تایبەتی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ماڵی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە پیرمام.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، عەلی فالح زەیدی جەختی لەسەر ئاشکراکردنی تەواوی ئامانج و وردەکارییەکانی ئەو دەستدرێژییە کردووەتەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، دەبێت ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە زووترین کاتدا خستنەڕوو و بۆ ڕای گشتی بڵاوبکرێنەوە تاوەکو هەموو لایەن و دەستەکانی پشت ئەم هێرشە ئاشکرا ببن.