لە بەغدا 18یەمین کۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەستیپێکرد. لە میانی کۆنفرانسەکەدا، نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عێراق وتارێکی پێشکەشکرد و تێیدا جەختی لە پاراستنی مافەکانی ژنان کردەوە و داوای کرد رێژەی نوێنەرایەتیکردنی ژنان لە پۆستە باڵاکانی وڵاتدا زیاد بکرێت.
سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی بەوەدا، ژنان ڕۆڵێکی گرنگیان لە کۆمەڵگەدا بینیوە و وەک هاوبەشێکی تەواو لە دروستکردنی ئێستا و داهاتوودا بەشدارن و لە بەرەوپێشبردنی وڵات لە سەرجەم کایەکاندا دەوری سەرەکی دەگێڕن.
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا سەبارەت بە پرسی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، نزار ئامێدی ڕایگەیاند سەرۆکایەتیی کۆمار پشتگیری لە پاراستنی سامانی وڵات دەکات.
سەرۆک کۆمار جەختیشی کردەوە: "هیچ ئاسایش و سەقامگیرییەک لە ناوچەکەدا بەدی نایەت بەبێ ئاسایش و سەقامگیریی عێراق،"
هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە بەهێزیی عێراق لە یەکگرتوویی و لەپێشخستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان لەسەرووی هەموو شتێکەوەیە.