ڕاستەوخۆ

سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق: پێشمەرگە بەشێکی ڕەسەنی بەرگریی نیشتمانییە

reset font size increase font size

فەریق ئەوەل ڕوکن عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا، سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ڕاگەیاندنی پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کرد و پرۆسەکەی بە دەستکەوتێکی سەربازیی گرنگ بۆ عێراق وەسف کرد.

لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق ستایشی ڕۆڵی سەرکردایەتی سیاسی و سەربازیی هەرێمی کوردستانی کرد لە یەکخستن و پەرەپێدانی تواناکانی پێشمەرگە، لەوانەش، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی وەزیران، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و فەریقی ڕوکن عیسا عوزیر سەرۆکی دەستەی ئەرکانی پێشمەرگە.

 فەریق یارەڵڵا ئاماژەی بەوە کرد کە بڕیاری یەکخستنەوەی پێشمەرگە وێستگەیەکی سەرەکییە بۆ ڕێکخستن و بەرزکردنەوەی دیسپلین و ئامادەیی هێزەکان.

هەروەها جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە کردەوە تاوەکو وەک دوو کۆڵەکەی ڕەسەنی بەرگریی نیشتمانی بپارێزرێن، بە تایبەت کە لە شەڕی دژی تێرۆردا سەلماندیان بە یەکگرتوویی دەتوانن ئاسایش و سەقامگیری بۆ تەواوی ناوچەکە دەستەبەر بکەن.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.