ڕاستەوخۆ

حزبوڵای عێراق چەکدانان ڕەتدەکاتەوە و هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکات

reset font size increase font size

کەتیبەکانی حزبوڵای عێراق بە فەرمی ڕەتیکردەوە چەک دابنێت و جەختی لەسەر ئامادەیی تەواوی هێزەکانییان کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی و فراوانکردنی جبەخانە و توانا لۆجیستییەکانی.

ئەبو حوسێن ئەلحومەیداوی، ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی حزبوڵای عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد، ڕشتنی خوێنی عێراقییەکان لە ڕووداوەکانی دواییدا، ئیرادەی ئەوانی بەهێزتر کردووە بۆ پاراستنی چەکی بەرگری و پەرەپێدانی کەرەستە و توانا سەربازییەکانیان.

ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی حزبوڵای عێراق ڕایگەیاند، هێرشکردنە سەر هێزەکانیان تاوانێکی مەترسیدارە و بە هیچ شێوەیەک بێ وەڵام نامێنێتەوە و جەختی کردەوە، ڕژدن لەسەر ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی تۆڵەکردنەوە.

ئەم هەڵوێستەی کەتیبەکانی حزبوڵا دوای ئەوە دێت، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، 29ی تەممووزی 2026، بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە چەند پارێزگایەکی عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی ئەمریکی سعودیدا کرانە ئامانج، لە ئەنجامدا نزیکەی 20 چەکدار کوژران و 30ی دیکەشیان بریندار بوون.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.