ڕاستەوخۆ

ڕۆیتەرز: هەناردەی نەوتی خاوی ئەمریکا لە مانگی تەمووزدا دابەزی بۆ 3.66 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا

reset font size increase font size

 ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە کە هەناردەی نەوتی خاوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە مانگی تەمووزدا بۆ کەمترین ئاستی هەشت مانگی ڕابردوو دابەزیوە، ئەمەش دوای ئەوەی ڕێککەوتنە کاتییەکەی ئاشتیی نێوان ئەمریکا و ئێران ڕێگەی دا نەوتی زیاتری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگاتە بازاڕە جیهانییەکان.

 بەپێی ڕاپۆرتەکەی ڕۆیتەرز، هەناردەی نەوتی خاوی ئەمریکا لە مانگی تەمووزدا دابەزیوە بۆ 3.66 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە هەناردەی نەوتی ئەمریکا بۆ کیشوەر لە ئاسیا لە 52٪ بەراورد بە مانگی حوزەیران، دابەزیوە بۆ 40٪. هەروەها هەناردەکردن بۆ ژاپۆن بە ڕێژەی 67٪ و بۆ کۆریای باشوور بە ڕێژەی 39٪ کەمی کردووە.

لەلایەکی دیکەوە، بەرزبوونەوەی چالاکیی پاڵاوگەکانی ئەمریکا کە ناوەندەکەی گەیشتووەتە 96.3٪، بڕی ئەو نەوتەی کەمی کردووەتەوە کە بۆ هەناردەکردن بەردەست بووە.

لەگەڵ ئەوەشدا، شیکەرەوان پێشبینی دەکەن لە مانگەکانی ئاب و ئەیلوولدا هەناردەی نەوتی ئەمریکا دووبارە بۆ سەرەوەی 4 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرز بێتەوە، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتی WTI و زیادبوونی داواکاری بۆ گەشەپێدانی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.