لافاوێکی بەخوڕ لە ناوچە شاخاوییەکانی نێوان نێپال و تىبەت (چین) وێرانکارییەکی گەورەی لێکەوتەوە و بە سەدان قوربانی و بێسەروشوێنی لێکەوتەوە.
بەگوێرەی زانیارییە فەرمییەکان، تاوەکو ئێستا تەرمی 157 کەس لە نێپال دۆزراونەتەوە و سەدان کەسیش کە زیاتر لە 341 گەشتیاری بیانی لەخۆ دەگرێت، بێسەروشوێنن.
لە چینیش سێ کەس گیانیان لەدەست داوە و 265 کەسی تریش بێسەروشوێنن.
لافاوەکە بەهۆی زەمینلەرزەیەک دروست بوو کە بووە هۆی ڕووخانی بەفر (ئەڤالانش) لە چیاکانی هیمالایا و بەو هۆیەوە چەندین گوند بە تەواوی ڕووخان و پرد و ژێرخانی کارەبا لە هەردوولا وێران بوون.
سەرۆکوەزیرانی نێپال، باڵێندرا شا، ڕایگەیاند کە حکومەت هەموو ئامرازێک بۆ پرۆسەکانی ڕزگارکردن بەکار دەهێنێت.
لە لایەکی تریشەوە، سەرۆکی چین، شی جینپینگ، فەرمانی بە هەموو هێزەکان کرد بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی بەپەلەی ڕزگارکردن، لە کاتێکدا شارەزایان هۆشداری دەدەن لەوەی بەهۆی گیرانی ڕێڕەوی رووبارەکانەوە ئەگەری روودانی لافاوێکی تریش هەیە.