ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس بڵاویکردەوە، ئەمرۆ شەش وڵاتی ئەندامى ناتۆ لە وەڵامی نزیکبونەوەى دوو فڕۆکەى جەنگى ڕوسیا لە سنورەکانیان مانۆڕێکى سەربازى هاوبەشیان ئەنجامدا.
لە هەواڵەکەشدا هاتووە، دوو فڕۆکەى جەنگى ڕوسیا لە جۆرەکانى Tu-22M3 لە سنورەکانى ئەندامانى ناتۆ نزیک بونەتەوە و ئەوەش نیگەرانى لاى ژمارەیەک وڵاتى لێکەوتووەتەوە.
باسلەوەشکراوە، لە مانۆڕەکەدا فڕۆکە جەنگییەکانی هەریەکە لە وڵاتانى فەرەنسا، لیتوانیا، سوید، فینلاند، پۆڵەندا، دانیمارک و ڕۆمانیا بەشداربوون.