ڕوبێن گاییگۆ، سیناتۆری دیموکرات لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ تۆڕی (ئەی بی سی)ی ئەمریکی داوای کرد شاندێکی چاودێری لە کۆنگرێسەوە سەردانی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن بکات تاوەکو لە نزیکەوە ئاگاداری باری دەروونیی کەشتیوانەکان بن.
ڕوبێن گاییگۆ ڕایگەیاند، کرۆکی سەرەکی و قوڵی کێشەکە لەوەدایە ئەم ئیدارەیە هیچ پلانێکی بۆ جەنگ لەگەڵ ئێران و چۆنێتیی دەربازبوون لێی نەبووە و لە ئاستی ئاڵۆزبوونی دۆخەکە تێنەگەیشتووە، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، ئیدارەی ترەمپ هیواخواز بوو ئەم جەنگە بە هەمان شێوەی قەیرانی ڤەنزوێلا کۆتایی پێ بێت و لە ئێستاشدا هێزە ئەمریکییەکان باجی ئەو ئەنجامانە دەدەن.
سیناتۆرە ئەمریکییەکە جەختی لەوەش کردەوە، بێمتمانەیییەکی قوڵ بەرامبەر ئەم سەرکردایەتییە دروست بووە، چونکە وەزیری بەرگری بە هیچ شێوەیەک دەستەڵات و لێهاتوویی بەڕێوەبردنی پنتاگۆنی نییە، هاوکات دۆناڵد ترەمپ لماندوویەتی، کە هیچ بایەخێک بە سەربازە ئەمریکییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نادات و تەنیا وەک ئامرازێک بۆ خۆدەرخستن و نیشاندانی هێز سەیریان دەکات.