ڕاستەوخۆ

بە وێنە... بزانە دوای کوژرانی 'ئێل مێنچۆ' مەکسیک چی بەسەر هاتووە

reset font size increase font size

لە دوای راگەیاندنی کوژرانی نێمێسیۆ ئۆسێگێرا سێرڤانتێس کە بە 'ئێل مێنچۆ' ناسراوە لەلایەن بەرپرسانی مەکسیکەوە، گرژی و رووبەڕووبوونەوەی توند شارەکانی وڵاتەکانی گرتووەتەوە و قوتابخانەکان داخراون.

سێرڤانتێس، کە بە 'ئێل مێنچۆ' ناسراوە لە دوای دەستگیرکردنەوەی ئێل چاپۆ، لە دەیەی رابردووە بووەتە گەورەترین سەرۆکی گرووپی تاوانکاری و گواستنەوەی مادەی هۆشبەر و مرۆڤ لە مەکسیک و بە جۆرێک پاداشتی 15 ملیۆن دۆلار بۆ کوشتن یان پێدانی زانیاری لەسەر شوێنی مانەوەی دیاریکرا بوو.

ئێل مێنچۆ، یەکشەممە 22ـی شوبات لەلایەن سوپای مەکسیک بە هاوکاریی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی جالیسکۆ کوژرا.

سەرۆکی گرووپەکە، تۆمەتبار بوو بە گواستنەوەی کۆکاین و فێنتانیل بۆ ئەمریکا و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە دوای راگەیاندنی کوژرانیشیەوە ئەندامانی گرووپەکەی بە چەکی قورس و مامناوەند رژاونەتە سەر شەقامەکان رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوونەتەوە، لە کۆی 32 ویلایەتی وڵاتەکە باری نائاسایی لە 20 ویلایەت راگەیەندرا.

دوای دوو ڕۆژ لە کوژرانی سەرکردەی گرووپە تاوانکارییەکە، تائێستا مەترسی و رووبەڕووبوونەوەکان بەردەوامە و ئەم وێنانەی خوارەوە دیمەنی چەند کاتژمێرێک پێش ئێستای مەکسیکە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.