مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕێگای دووسایدی هەولێر- گۆمەسپانی کردەوە و ڕایگەیاند، پڕۆژەکە ستراتیژییە و بە ستانداردی جیهانیی بونیاد نراوە.
گوتیشی، کردنەوەی ڕێگاکە ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاووڵاتییان دەکات، پێشووتر مەترسیدار بوو، بەڵام ئەم دووسایدە هەم کاتی کەمتر کردووەتەوە و هەم سەلامەتە.
درێژیی ڕێگای دووسایدی هەولێر- گۆمەسپان 16 کیلۆمەترە و 8 کیلۆمەتر ڕێگەی خزمەتگوزاریی لەگەڵدایە، پانیی هەر ئاڕاستەیەک 11 مەترە و لە 3 ڕێڕەو پێکهاتووە، کە ڕێڕەوێکیان وەک "هێڵی فریاگوزاری" تەرخان کراوە.