ڕاستەوخۆ

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی دوو شۆفێری بە تۆمەتی سەرکێشی ڕاگەیاند

reset font size increase font size

 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی دوو شۆفێری بە تۆمەتی ئەنجامدانی سەرکێشی و دروستکردنی ئاڵۆزی و رووداوی هاتووچۆ لە شاری هەولێر ڕاگەیاند.

دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە تێیدا دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کۆرۆلای تایبەت و تۆیۆتا کۆرۆلای تەکسی هەڵسوکەوتی نەگونجاو و سەرکێشییان لەسەر شەقام دەکرد، هێزەکانی بەشی پۆلیسی ناوشار (ڕۆژئاوا - بنکەی پۆلیسی کوردستان) بەدواداچوونی وردیان ئەنجام دا.

لە ئەنجامی بەدواداچوونەکاندا، لە ماوەیەکی کەمدا هەردوو شۆفێرەکە دەستگیر کران و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیانیدا گیرا. پۆلیسی هەولێر جەختی کردەوە کە تۆمەتباران بە نووسراوی فەرمی و بە مەبەستی وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر دەکرێن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.