ڕاستەوخۆ

مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دڵنیایی دەدەنە هاووڵاتییان لە دابینکردنی کارەبا

reset font size increase font size

مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دڵنیایی دەدەنە هاووڵاتییان لە دابینکردنی کارەبا

دوای بڕیارەکەی کۆمپانیای دانە گاز بۆ ڕاگرتنی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر و کەمبوونەوەی بەرچاوی کارەبای نیشتمانی، ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دڵنیایی دەدەنە هاووڵاتییان، کە بە تەواوی پابەند دەبن بە پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە و دابینکردنی کارەبای بەردەوام.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی تەممووزی 2026، کۆمپانیای "دانە گاز" بەهۆی بوونی هەڕەشەی ئەمنی بە شێوەیەکی کاتی کارەکانی لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر ڕاگرت.

بە دوای ئەویشدا، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند, بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی غازەوە، بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتمانی بە بڕی 2500 مێگاوات کەمیکردووە، ئەمەش بووە هۆی تێکچوونی خشتەی پێدانی کارەبای نیشتمانی لە شارەکاندا.

لە کاردانەوەی ئەم بڕیارە کتوپڕەدا، خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ دەزگای میدیایی "ئاڤا" ڕایگەیاند کە ئەوان سەرجەم مۆلیدەکانیان خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ هاوکاریکردنی هاووڵاتییان.

خۆران خۆرانی گوتی:"ئێمە بە هەموو شێوەیەک پشتگیری لە پڕۆژەی ڕووناکی دەکەین؛ ئامادەکاریی تەواومان کردووە و سەرجەم مۆلیدە ئەهلییەکان پابەندن بە پێدانی کارەبا لە کاتی بڕانی کارەبای نیشتمانیدا، تاوەکو هاووڵاتییان لەم گەرمای هاوینەدا بێ کارەبا نەمێننەوە".

سەرۆکی ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەکان ڕایگەیاند: "هەر مۆلیدەیەک لەم کاتەدا بە پێدانی کارەبا بە هاووڵاتییان پابەند نەبێت، یان سەرپێچی لە خشتەی دیاریکراو بکات، ئەوا ڕاستەوخۆ لێپێچینەوەی توندی یاسایی و کارگێڕیی لەگەڵدا دەکرێت".

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.