ڕاستەوخۆ

عێراق لیژنەیەک بۆ چەکی قاچاغ درووستکرا

reset font size increase font size

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە فەرمی پێکهێنانی لێژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوەی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و کەسانی پسپۆڕ ڕاگەیاند، بە مەبەستی بەدواداچوون و ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی پووچەڵکردنەوەی پڕۆسەیەکی گەورەی قاچاخچێتیکردن و گواستنەوەی چەک و موشەک لە سنوورەکانی عێراقەوە بەرەو ناو خاکی سووریا.

ئەم بڕیارەی بەغداد دوای ئەوە دێت، کە وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاندبوو، کە توانیویانە لەسەر سنوور دەست بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا بگرن، کە نێردراوە بۆ "حزبوڵا"ی لوبنانی.

ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران و هەماهەنگی لەگەڵ دیمەشق
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕوونکردنەوەی لەسەر بابەتەکە دا و ڕایگەیاند: "پاش پووچەڵکردنەوەی پڕۆسەی قاچاخکردنی چەک و موشەک بەسەر سنوورەکانی عێراقدا بەرەو خاکی سووریا، بە ئاڕاستەی ڕاستەوخۆی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، لێژنەیەکی باڵا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و پسپۆڕان پێکهێنرا بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بابەتە".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، کارکردن و هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی سووری بەردەوامە بۆ زانینی سەرجەم ڕەهەندەکانی ئەم پڕۆسەیە، توندکردنەوەی کۆنترۆڵی سنوورە هاوبەشەکان، سزادانی کەمتەرخەمەکان و ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێک، کە ئاسایشی نیشتمانیی هەردوو وڵات بخاتە مەترسییەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆی سووریا، پڕۆسەی دەستبەسەرداگرتنەکە دوای چاودێریکردنی وردی ئۆتۆمبێلێکی گوماناوی لە ناوچە سنوورییەکان ئەنجامدراوە. پاش پشکنینی ئۆتۆمبێلەکە، دەست بەسەر چەندین جۆری چەکی پێشکەوتوودا گیراوە کە پێکهاتبوون لە موشەکی دوورمەودا، موشەکی ئاڕاستەکراو و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.