ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی تەممووزی 2026، هاوکات لەگەڵ داخستنی بۆرسەدا، نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی بەغدای پایتەخت سەقامگیریی بەخۆوە بینی، لە کاتێکدا لە هەولێریش نرخەکەی ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
بە گوێرەی بەدواداچوونی پەیامنێری ئاژانسەکە، نرخی دۆلار لە هەردوو بۆرسەی سەرەکیی بەغداد (کفاح و حارسییە) جێگیر بوو، نرخی داخستنی بۆرسە: 153,000 دینار بەرامبەر بە 100 دۆلاری ئەمریکی تۆمارکرا، کە ئەمەش ڕێک هەمان ئەو نرخە بوو کە بەیانیی ئەمڕۆی پێ تۆمارکرابوو.
لە بازاڕە ناوخۆییەکانی بەغداد، نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار بە 153,500 دینار جێگیر بوو، لە کاتێکدا نرخی کڕینەوەی بە ١٥٢,٥٠٠ دینار مایەوە. بە پێچەوانەی بەغدادەوە، بازاڕی دۆلاری هەولێر جموجۆڵێکی نوێی بەخۆوە بینی و نرخەکان تێیدا کەمێک بەرزبوونەوە: